142752024_965_770x420.jpg

شەڕ لەنێوان سوپای میسر و سوپای ئیسرائیلدا روویدا

May 27, 2024  |   جیهان 

لە دەروازەی رەفەح، شەڕ لەنێوان سوپای میسر و سوپای ئیسرائیلدا روویدا و دەوترێت، کوژراو هەیە.

سوپای ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکرد، لە دەروازەی رەفەح پێکدادان لەنێوان هێزەکانیان و هێزەکانی سوپای میسردا دروستبووە، بەڵام هیچ سەربازێکی ئیسرائیلی بریندارنەبووە و نەکوژراوە.

هاوکات میدیا ئیسرائیلییەکان باس لەوەدەکەن، لە پێکدادانەکەی ئەمڕۆی نێوان سوپای میسر و سوپای ئیسرائیل سەربازێکی میسر کوژراوە و ئەفیخای ئەدرەعی وتەبێژی سوپای ئیسرائیل لەوبارەیەوە وتی، لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەکەن و لەگەڵ بەرپرسانی میسر لە پەیوەندیدان