بێرون عومەر فەتاح سەردانی کونسوڵخانەی کۆماری میللی چینی کرد ...
Jul 16, 2026 | كوردستان
بەرواری ١٢ــی تەموزی ٢٠٢٦ لە شاری هەولێری پایتەخت ، هەڤاڵ بــێرون عــومەر فــەتاح سکرتێری بزوتنەوەی چاکسازیی نیشتمانی سەردانی کونسوڵخانەی کۆماری میللی چینی کرد ، لەلایەن بەڕێز لیو جیون کونسوڵی گشتی چین لە هەولێر پێشوازیان لێکرا ..
لە دیدارێکدا وێڕای باسکردن لە بارودۆخی ئێستای ناوچەکە و عێراق و کوردستان هاوکات جەخت لەسەر گرنگی بەردەوامی هاوکاری و پشتیوانیەکانی وڵاتی چین بۆ هەرێمی کوردستان کرایەوە ، لەبەشێکی تری دیدارەکەدا هەماهەنگی و پەیوەندییەکانی نێوان هەردولا باسی لێوەکرا