784003220_1610336910710270_2544543701762237812_n.jpg

ڕاگەیەنراوی کۆبونەوەی گشتی بەرپرس وستافی کارگێڕی ناوەندەکانی ڕێکخستنی (بزوتنەوەی چاکسازیی نیشتمانی )

Aug 25, 2026  |   كوردستان 

دوشەممە (٢٤ی ئابی ٢٠٢٦) بەسەرپەرشتی هەڤاڵ (بێرون عمر فتاح ) سکرتێری بزوتنەوەی چاکسازیی نیشتمانی کۆبونەوەی گشتی بەرپرسوستافی گارگێڕی ناوەندەکانی ڕێکخستن بەڕێوەچوو .
لە کۆبونەوەکەدا تیشک خرایە سەر بارودۆخ و ئاڵۆزیەکانی ئێستای ناوچەکەو دوا پێشهات و گۆڕانکاریەکان و جەخت لەسەر سیاسەتی بێلایەنانەی هەرێمی کوردستانکرایەوە لە ئاڵۆزیەکاندا بۆ پاراستن و دورخستنەوەی لەئاگری ئەو شەڕەی لە ناوچەکەدا دەگوزەرێت .
لەتەوەرێکی تردا هەڵوەستە لەسەر ئەوقەیران و نەهامەتیانەکرا کەڕوبەڕوی هاوڵاتیانی کوردستان دەبێتەوەو ،لەوبارەیەوەدۆزینەوەی چارەسەرێکی گونجاو بەپێویست زانرا لەڕێگای چاکسازیەکی دروست بۆ دەستەبەرکردنی خزمەتگوزاریە سەرەتاییەکانی خەڵک .
هەروەها هەڵسەنگاندن بۆ کاروچالاکی ناوەندەکانی ڕێکخستن لەسنورەجیا جیاکانی کوردستانکراو وێڕای سوپاسی هەڤاڵان گرنگی و گەشەی جەماوەریی بزوتنەوەکە جەختی لەسەرکرایەوە .
لە کۆتاییدا و لەتەوەرێکی تردا ئامادەکاریەکان بۆ ڕۆژی (١-٩-٢٠٢٦) ویادی (١٢) ساڵەی ڕاگەیاندنی بزوتنەوەی چاکسازیی نیشتمانی گفتوگۆی لەسەرکرا