بەیاننامەی(بزوتنەوەی چاکسازیی نیشتمانى ) بـەبـۆنـەی (١٢)هـەمـیـن سـاڵـڕۆژی ڕاگـەیاندنیـەوە
Sep 5, 2026 | كوردستان
بەیاننامەی(بزوتنەوەی چاکسازیی نیشتمانى )
بـەبـۆنـەی (١٢)هـەمـیـن سـاڵـڕۆژی ڕاگـەیاندنیـەوە .
جەماوەری خۆڕاگری كوردستان
هـەڤـاڵان ودۆســتانـی بـەئـەمەك
بەبۆنەی (١٢) هەمین ساڵڕۆژی ڕاگەیاندنی (بزوتنەوەی چاكسازیی نیشتمانی) بەگەرمی پیرۆزبایی لە تەواوى گەلى کوردستان و هەڤاڵان ودۆستانى بزوتنەوەکەمان دەکەین ، ڕاگەیاندنی بزوتنەوەی چاكسازیی نیشتمانی پێویستییەکى گرنگى قۆناغ و هەلو مەرجەکه بوو، هەر بۆیە قۆناغەکانى داهاتوى خەبات بە ئیرادەى بەرزەوە و شێلگیرانە برەو پێدەدەین شانبەشانی پارت و لایەنە سیاسیە تێكۆشەرەكانی تری كوردستان ، بۆگەیشتن بە مافە ڕەواکانى گەلەکەمان ، لەسەر بنەمای سیاسەتێكی هێمن و پەیوەست بە پاراستنی بەرژەوەندیە باڵاكانی گەل و نیشتمان ،بەردەوامبونى قەوارەیەکى سیاسی بۆماوەی (١٢) ساڵ لەژینگەی سیاسی هەرێمى کوردستاندا نیشانەى ڕەسەنایەتى گوتاروتواناى خۆگونجاندنى ڕێکخراوەییە ، ساڵی نوێی خەبات بۆبزوتنەوەکە تەنها یادکردنەوە نیە بەڵکو دەرفەتێکیشە بۆ پێداچونەوە بەو دەستکەوتو تەحەدیانەى کەلە(١٢)ساڵى ڕابردودا هاتونەتەپێش.
لە كاتێكدا یادى (١٢) هەمین ساڵڕۆژی راگەیاندنی بزوتنەوەكەمان دەكەینەوە عێراق و ناوچەكە وجیهان لەبەردەم ئاڵۆزی سیاسی و سەربازی مەترسیداردایەو دۆخەكە بەئاراستەى گۆڕانکارى هەنگاودەنێت، بۆ ڕوبەڕوبونەوەی ئەگەر و پێشهاتە چاوەڕوانکراوەکانی پەیوەست بە گەلەكەمان گرنگە بە یەكگرتوویی و یەکهەڵوێستى کاربۆپاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان بکرێت.
چارەسەری سیاسی و میكانیزمی گفتوگۆ وەك شێواز و خەباتی سەردەمیانە و گەڕاندنەوەى متمانە و سود وەرگرتن لە پەیوەندی دۆستانی گەلەکەمان لە ناوچەكە و جیهان بكرێتە بنەمای ڕەواندنەوەی هەرمەترسیەک کەڕوبەڕوى كوردستان دەبێتەوە ،چارەسەركردنی گرفت و قەیرانەكانی هاوڵاتیان لەڕوی بژێوی و خزمەتگوزاری و دەستەبەركردنی ژیانێكی شایستە بە خەڵكی كوردستان دەبێتە مایەی بەهێزبونى پایەکانى دەوڵەتدارى وسەقامگیرى كە پێویستە هەموو لایەك هەوڵی بۆ بدات .
وە هەروەها زەرورەتی قۆناغەکە دەخوازێت لایەنە سیاسیە تێکۆشەرەکانى کوردستان یەکهەڵوێست و داكۆكیكاربن بۆ بەدەستهێنانی مافە دەستوریەكانی گەلەكەمان و جەخت لەسەر چارەسەركردنی پرسە نیشتمانى ونەتەوەییەکان وەک جەوهەری كێشەكانی نێوان هەرێم وبەغدابکرێتەوە و کاری لەسەربکرێت .
قەوارەی دەستوریی هەرێمی كوردستان دەستكەوتی مێژوویی و بەرهەمی قوربانى و خوێنی شەهیدانە پێویستە هەموولایەك بیپارێزین ، وەهەروەها حكومەتی هەرێمی كوردستان پێویستە هەوڵی جدی بدات بۆ چارەسەركردنی كێشەكانى مووچە و دامەزراندن و جێبەجێكردنی داواكارییەكانی هاوڵاتیان و خەمی خەڵك بڕەوێنێتەوە لە ڕێگای چاكسازیەكی گشتگیر كە پێشینە بداتە بابەتە گرنگەكانی خزمەتگوزاری ، هەر لە ڕوانگەی بەرپرسیارێتی نیشتمانیەوە هەوڵی بەهێزكردنەوەی لایەنداری نیشتمانی بدرێت و وابەستەبوونی تاك بە نیشتمان بكرێتە بنەمای پێشخستنى کۆمەڵگەو ئارامی وڵات ، لە كۆتاییدا داواكارین هێزە سیاسیەكانی كوردستان بەسازان و گفتوگۆهەوڵى کاراکردنەوەی پەرلەمان بدەن و حکومەتى نوێ پێکبهێنن و دۆخی ئێستای كوردستان تێپەڕێنن،جارێكی تر پیرۆزبایی لە هەڤاڵان ودۆستان و جەماوەری خۆڕاگری کوردستان دەكەین ..
شاد و سەركەوتوو بن
بزوتنەوەى چاکسازیی نیشتمانى