پەیامی بێرون عومەر فەتاح سکرتێری بزوتنەوەی چاکسازیی بەبۆنەی یادی هاتنەدنیای سەروەری مرۆڤایەتی
Aug 25, 2026 | كوردستان
پەیامی بەڕێز بێرون عومەر فەتاح سکرتێری بزوتنەوەی چاکسازیی نیشتمانی بەبۆنەی یادی هاتنەدنیای سەروەری مرۆڤایەتی ...
((بەناوی خودای گەورەو میهرەبان))
بەبۆنەی هاتنەوەی یادی هاتنەدنیای سەروەری مرۆڤایەتی حەزرەتی (محمد) پێغەمبەری ئیسلام درودی خودای لەسەربێت ،پیرۆزبایی گەرم لەخۆمان و تەواوی موسوڵمانانی جیهان دەکەین ،هاتنەدنیای حەزرەتی محمد (د.خ) ڕۆشنکەرەوەی ڕێگای تاریکی بولەسەردەمی جەهل و ستەمکاریدا و ڕزگارکەری مرۆڤایەتی بو بۆسەر ڕێگای حەق و ڕاستی ،هیوادارین ئەم بۆنە پیرۆزە ببێتە مایەی ئاشتی و ئارامی وخۆشگوزەرانی بۆ گەلەکەمان و تەواوی گەلانی جیهان ،جارێکی تر بەگەرمی پیرۆزبایی ڕادەگەیەنین و درودو ڕەحمەتی ئیلاهی بۆ سەر ڕۆحی پاکی دەنێرین ..
بێرون عمر فتاح