پەیامی پیرۆزبایی بەڕێز بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بۆ هەڤاڵ بێرون عومەر فەتاح سکرتێری بزوتنەوەی چاکسازیی نیشتمانی
May 29, 2026 | كوردستان
پەیامی پیرۆزبایی بەڕێز بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بۆ هەڤاڵ بێرون عومەر فەتاح سکرتێری بزوتنەوەی چاکسازیی نیشتمانی بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆز ،کە ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی :
بەڕێز بـێرون عومەر فەتاح
سکرتێری بزوتنەوەی چاکسازیی نیشتمانی
بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆز ،گەرمترین پیرۆزبایتان لێدەکەم ، هیواخوازم کە هەمیشە لە خۆشی و جەژندا بن .
بەهیوام ئەم جەژنە ببێتە مایەی خۆشی و شادی بۆ هەموولایەک و بەگیانی لێبوردن و بەرپرسیارێتیەوە پێکەوە کار بکەین بۆ وڵاتەکەمان و چارەسەرکردنی کەم و کوڕیەکان بۆ باشترکردنی ژیانی هاونیشتمانیانمان .
دوبارە جەژنتان پیرۆز هەر شاد و سەربەرز بن
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان