بزوتنەوەی چاکسازیی نیشتمانی و حزبی شیوعی کوردستان کۆبونەوە ..
Apr 28, 2026 | كوردستان
بەرواری (٢٧-٤-٢٠٢٦) لە شاری سلێمانی ، هەڤاڵ بێرون عومەر فەتاح سکرتێری بزوتنەوەی چاکسازیی نیشتمانی بەهاوڕێیەتی شاندێکی بزوتنەوەی چاکسازیی سەردانی حزبی شیوعی کوردستان یانکرد ، لەلایەن بەڕێز هاوڕێ (ئەبوکاروان ) سکرتێری حزبی شیوعی کوردستان و شاندێکی حزبی شیوعی کوردستان بەگەرمی پێشوازیان لێکرا ...
لەکۆبونەوەکەدا باس لە بارودۆخی ئێستای ناوچەکە و عێراق وکوردستان کرا ،لەتەوەرێکی تردا باس لەیەکخستنەوەی ماڵی کورد و یەکهەڵوێستی گەلەکەمان بە گرنگ زانرا لەم دۆخە هەستیارەی کە ناوچەکە گوزەری پیادا دەکات ، هەروەها چارەسەری کێشەو گرفتە خزمەتگوزاریەکانی هاوڵاتیان گفتوگۆی لەسەر کرا ،لە کۆتایی کۆبونەوەکەدا جەخت لەسەر پەیوەندی دۆستانەی لایەنەسیاسیە تێکۆشەرەکانی کوردستان کرایەوە لە پێناوی پاراسـتنی گەل و نیشتمان …