Apr 1, 2026 | جیهان
بەرپرسانی پاکستان و ئەفغانستان، لەبارەی ئەو گرژییە سنوورییانەی چەند مانگێکە لەنێوانیاندا هەیە، ئەمڕۆ لە چین دانووستانیەکانیان دەستپێکردووە. دانوستانەکان بە سەرپەرشتی چین بەڕێوە دەچێت ئەمڕۆ چوارشممە 1ـی نیسانی 2026 بەرپرسانی پاکستان و چین لە شاری ئۆرۆمچی لە چین، دانوستانەکانیان دەستپێکردووە، بەتایبەت لەبارەی ئەو گرژییانەی لە سنووری هەردوو وڵات ماوەی چەند مانگێکە لەنێوانیاندا دروستبووە. دانوستانەکان لەسەر داوای حکومەتی چین بووە بەرپرسێکی باڵای پاکستانیش دەڵێت، شاندێک بە سەرۆکایەتیی بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکەی لە چینە بۆ گفتوگ لەگەڵ حکومەتی ئەفغانستان، کۆبوونەوەکەش لەسەر داواکاریی چین بووە. داواکاری لە حکومەتی ئەفغانستان میدیای جیهانی دەڵێت، داواکارییەکانی پاکستان لە ئەفغانستان "نەگۆڕاون"، داواش لە کابول کراوە "ڕێکار" دژی توندڕەوەکان بگرێتە بەر و "کۆتایی بە هەر جۆرە پشتگیرییەک" بۆیان بهێنێت. ئەمە لە کاتێکدایە، ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو، ئیسحاق دار، وەزیری دەرەوەی پاکستان سەردانی پەکینی پەکین کرد و لەگەڵ وانگ یی، هاوتا چینییەکەی کۆبووەوە. بەڵێنی چین بۆ هەردوو وڵات چین بەڵێنی بە هەردوو وڵاتەکە داوە، ڕۆڵی بونیادنەر بگێڕێت بۆ کۆتاییهاتن بە گرژییەکانی پاکستان و ئەفغانستان و بۆ ئەو مەبەستەش نێردەیەکی دیاریکردووە. کابوڵ، ڕەتی دەکاتەوە هیچ گرووپێکی چەکدار لە سنوورەکەیدا هەبێت و دژی پاکستان چالاکیی بکات، پاکستانیش دەڵێت، لە سنوورەکانیان لەگەڵ ئەفغانستان هەندێک گرووپی توندڕەو هەیە و هێرشی سنوورییان کردووەتەسەر وڵاتەکەیان.