Feb 10, 2026 | جیهان
ئەمڕۆ لە دانيشتنێکدا پڕۆژەياسای پاراستنی کورد لە ليژنەی کاروباری دەرەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمريکا تاوتوێدەکرێت دانيشتنەکە کاتژمێر 18 بە کاتی هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت.
بۆ ڕێگریکردن لە جینۆسایدی کورد
فۆزا يوسف ئەندامى دەستەى سەرۆکایەتیى پەیەدە لە پۆستێکيدا لە تۆڕی کۆمەڵايەتیی ئێکس ڕايگەياندووە، ئەمڕۆ لە کۆنگرێسی ئەمريکا مشتومڕ لەسەر پڕۆژە ياسای پاراستنی کورد دەکرێت، ئەوەش یاسایەکی گرنگە بۆ ڕێگریکردن لە جینۆسایدی کورد لە ناوچەکە.
پشتیوانی لە پڕۆژەکە بکرێت
ئەو ئەندامەی دەستەى سەرۆکایەتیى پەیەدە دەشڵێت، "پێویستە هەموو کورد و خەڵکی ئازادیخواز لە سەرانسەری جیهان پشتیوانی ئەو پڕۆژە یاسایە بکەن".
بانگێشتەکەی ئەنجوومەنی نوێنەران
هاوکات، ئەنجوومەنی نوێنەران بانگهێشتنامەی ئاڕاستەی ئەندامانی ليژنەی کاروباری دەرەوە کردووە بۆ بەشداريکردن لە دانيشتنەکەدا و ڕايگەياندووە، لەبارەی "سووریا لە چوار ڕيانێکدا: سیاسەتی ئەمریکا و ئاڵەنگارييەکانی دوای ئەسەد"ەوە دەبێت و دانيشتنەکە کراوە دەبێت و بەشێوەی ڕاستەوخۆ لە ماڵپەڕی فەرمی ليژنەی کاروباری دەرەوەی ئەمريکا دەگوازرێتەوە.