Feb 6, 2024 | جیهان
تاران ڕایگه‌یاند كه درێغی ناكه‌ن له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌ر هێرشێكی كه بكرێته سه‌ر خاكه‌كه‌یان، ئه‌وه‌ش له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی كۆشكی سپی كه به‌دووری نه‌زانی ناو خاكی ئێران به ئامانج بگرن.
ناسر كه‌نعانی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، له كۆنگره ڕۆژنامهوانییی هه‌فتانه‌دا، ڕایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی "دوودڵ نیه له به‌كارهێنانی تواناكانی بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ده‌ستدرێژكاران به‌جۆرێك كه هه‌ست به په‌شیمانی گه‌وره بكه‌ن".
وتیشی: پێشتر لایه‌نی دیكه توانای ئێمه تاقی كردووه‌ته‌وه و گورزی خۆیان به‌ركه‌وتووه، بۆیه به‌ر له هه‌ر هێرشێك بۆ ئێران ده‌بێت دوو جار بیر بكه‌نه‌وه.
كه‌نعانی هێرشه ئاسمانییه‌كانی ئه‌مریكای بۆ سه‌ر عێراق و یه‌مه‌ن و سوریای شه‌رمه‌زار كرد و به "سه‌ركێشی" و "نایاسایی" وه‌سفی كرد، ده‌شڵێت ئه‌و هێرشانه له چوارچێوه‌ی "سیاسه‌تی پشتیوانی ته‌واودا" بۆ قه‌واره‌ی زایۆنی ئه‌نجام دراون.
پێشتر ڕۆژی هه‌ینی ئه‌مریكا ژماره‌یه‌ك هێرشی له سوریا و عێراق بۆ تۆڵه كردنه‌وه‌ی له كوژرانی سێ سه‌ربازیان له ئه‌رده‌ن ئه‌نجامدا، هه‌روه‌ها جه‌یك سولیڤان، ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی كۆشكی سپی، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ڕایگه‌یاند، ئه‌مریكا "به‌رده‌وام ده‌بێت" له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی خۆی به‌رامبه‌ر به گروپه‌كانی نزیك تاران له عێراق و سوریا، به‌ڵام ڕه‌تی نه‌كرده‌وه له داهاتوودا هێرشه‌كانیان ناو خاكی ئێرانیش بگرێته‌وه.