Jan 22, 2024 | جیهان
هەردوو وەزارەتی دەرەوەی ئێران و پاكستان لەبەیاننامەیەكی هاوبەشدا، ئاسایی بوونەوەی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵاتیان راگەیاند.
ئاژانسی تەنسیم-ی ئێرانی بڵاویكردووەتەوە، هەردوو وەزیرانی دەرەوەی ئێران و پاكستان لەپەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا بڕیاریاندا بەئاسایی كردنەوەی پەیوەندی دبلۆماسی نێوان هەردوو وڵات.
ئەوەش روونكراوەتەوە، هەردوو وەزیر رێكەوتوون لەسەر ئەوەی رۆژی 26ی كانوونی دووەم باڵیۆزانی ئێران و پاكستان بگەڕێنەوە پایتەختی هەردوو وڵات و دەستبەكارببنەوە.
وەك لە هەواڵەكەی تەنسیم-دا هاتووە، لەسەر بانگهێشتی جەلیل عەباس گەیلانی، وەزیری دەرەوەی پاكستان، رۆژی 29ی ئەم مانگە ئەمیر عەبدوللەهیان وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی پاكستان دەكات.