Jan 19, 2024 | جیهان
كۆریای باكوور، سیستمی چەكی ئەتۆمی ژێر ئاو" تاقیدەكاتەوە، ئەم هەنگاوەش كاردانەوەی مانۆڕە دەریاییە هاوبەشەكانی نێوان واشنتۆن و سیئۆل و تۆكیۆ، دادەنرێت.
ئەمڕۆ هەینی، ئاژانسی هەواڵی فەرمی كۆریای باكوور بڵاویكردەوە، پیۆنگ یانگ سیستمی چەكی ئەتۆمی ژێر ئاو، وەك وەڵامێك بەرامبەر بە مانۆڕە دەریاییە هاوبەشەكانی نێوان واشنتۆن و سیئۆل و تۆكیۆ تاقیكردووەتەوە.
بەپێی راگەیەندراوێكیش كە لەلایەن وەزارەتی بەرگری كۆریای باكوور بڵاوكرایەوە، مانۆڕە سێقۆڵییەكەی نێوان ئەمەریكا و كۆریای باشوور و ژاپۆن، هەڕەشەیان لەسەر ئاسایشی كۆریای باكوور دروستكردووە، لە بەرامبەردا پیۆنگ یانگ تاقیكردنەوەیەكی گرنگی سیستمی چەكی ئەتۆمی ژێر ئاوی (HIL-5-23)ی ئەنجامدا كە لە دەریای رۆژهەڵاتی كۆریا كاری پەرەپێدانی تێدا دەكرێت.