.jpg

حزبوڵای عیراق ھەڕەشەی ھێرشكردنە سەر ئەمریكا دەكات

Oct 11, 2023  |   عیراق 

كەتائیبی حزبوڵای عیراق، ھەڕەشەی ھێرشكردنە سەر ئەمریكا لە عیراق دەكات، ئەگەر واشنتۆن دەستوەردان لە شەڕی نێوان بزووتنەوەی حەماس و ئیسرائیلدا بكات.

ئەبو حوسێن حەمیداوی، ئەمینداری گشتیی كەتائیبی حزبوڵای عێراق، ڕاگەیاندراوێكی لەبارەی ڕەوشی ئێستای كەرتی غەززە بڵاوكردووەتەوە و تیایدا ھاتووە: "ئەگەر واشنتۆن دەستوەردان لە شەڕی نێوان حەماس و ئیسرائیلدا بكات، ئەوا بنكە سەربازییەكانی ئەمریكا لە ‌عیراق و ناوچەكە دەكەینە ئامانج".

ئەبو حوسێن حەمیداوی ڕاشیگەیاندووە: "لە ئەگەری دەستێوەردانی واشنتۆن لە شەڕەكەدا، ئەوا ھێزەكانمان لەو پەڕی ئامادەباشیدان بۆ ئەوەی گورزی گەورە لە بنكەكانی ئەمریكا لە عیراق و ناوچەكە بوەشێنن و بەرژەوەندییەكانیان بكەنە ئامانج".