92722024_1527112023_1815112023_1914112023_676767ee3_770x420.webp

ئەنجومەنی نوێنەران دەنگ لەسەر هەمواری یاسای بودجە دەدات

Jan 30, 2025  |   عیراق 

ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە دانیشتنی رۆژی یەكشەممە داهاتوو، دەنگ لەسەر هەمواری یاسای بودجەی گشتی بۆ هەرسێ ساڵی 2023 و 2024 و 2025 دەدات و چەند پرۆژەیاسایەكی دیكەش پەسەند دەكات.

فەرمانگەی كاروباری پەرلەمانیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بڵاویكردەوە، رۆژی یەكشەممە 2-2-2025، كاتژمێر 1ی پاشنیوەڕۆ، دانیشتنی پەرلەمان ئەنجام دەدرێت و یەكەم بڕگەی دانیشتنەكەش تایبەت دەبێت بە دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای هەمواری یەكەمی یاسای بودجەی گشتی بۆ ساڵەكانی (20213 و 2024 و 20245)ی ژمارە 13ی ساڵی 2023، كە لەلایەن لیژنەی دارایی پەرلەمانەوە ئامادەكراوە.

بەگوێرەی ئەو زانیاریەکان بەئەگەرێكی زۆرەوە ئەمجارە هەمواری یاسای بودجە دەنگی لەسەر دەدرێت و تێدەپەڕێنرێت، بەو پێیەی لە كۆبوونەوەی دوێنێی نێوان سەرۆكوەزیرانی عیراق و سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەران و سەرۆك فراكسیۆنەكانی پەرلەمان، هەموو لایەكان هاوڕابوون لەسەر پەسەندكردنی هەموارەكە.