391695571_769315601872994_5304038809459904747_n_770x420.jpg

یەكێتی بڕیار دەدات

Nov 7, 2026  |   عیراق 

یەكێتیی نیشتمانیی كردستان میكانیزمی جێبەجێكردنی بڕیارەكانی بافڵ جەلال تاڵەبانی و ئەنجومەنی سەركردایەتی، سەبارەت بە حكومەت دیاری دەكات و رێكاری پێویست بۆ ئەو مەبەستە دەگرێتەبەر.

ئەمڕۆ شەممە 7-11-2026، بۆردی حكومەت و ئەنجومەنە هەڵبژێردراوەكان و زانكۆكان-ی یەكێتی، بەسەرپەرشتی سەمیر هەورامی، لێپرسراوی بۆرد و ئامادەبوونی ئەندامانی بۆردەكە، كۆبووەوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوێك ، لە كۆبونەوەكەدا سەرەڕای تاوتوێكردنی پێشهات و دۆخی سیاسیی و ئیداریی هەرێم، جەختكرایەوە لە گرتنەبەری رێكاری پێویست بۆ جێبەجێكردنی بڕیاری بافل جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی سەبارەت بە حكومەت، لەو بارەیەشەوە میكانیزمی پێویست دیاری كرا بۆ جیبەجێكردنی بڕیارەكە وەك خۆی.