151282026_m000.jpg

عەلی زەیدی هەڵوێستی كۆتایی لەبارەی ئەركی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئاشكرا دەكات

Aug 12, 2026  |   عیراق 

عەلی زەیدی لەبارەی وادەی كۆتایی هاتنی ئەركی هێزەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە عیراق، رایدەگەیەنێت: رۆژی 30ی ئەیلول وادەی كۆتاییە و گەڕانەوەی بۆنییە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 12-8-2026، عەلی زەیدی، سەرۆكوەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عیراق، سەرپەرشتی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وزاریی ئاسایشی نیشتمانیی كرد.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆكوەزیران، لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەبارەی دۆخی هەرێمایەتی و پێشهاتەكانی ناوچەكە كرا و جەخت لە گرنگیی هەنگاونانی پێویست كرایەوە بۆ پاراستنی سەقامگیریی و بەرژەوەندییە باڵاكانی عیراق.
 
عەلی زەیدی دووپاتیكردەوە كە بڕیاری كۆتایی هاتنی ئەركی هێزەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە عیراق لەرۆژی 30ی ئەیلولی ئەمساڵ، وادەی كۆتاییە و گەڕانەوەی بۆنییە، جەختیشیكردەوە لەسەر جێبەجێكردنی بەرزترین ئاستی پلانە ئەمنییەكان و پاڵپشتیكردنی سەقامگیریی ناوخۆیی و گرەنتیكردنی سەروەریی نیشتمانیی.