483587789_9136175583159075_6825802299208072206_n_770x420.jpg

گەلى کورد و پرۆسەی ئاشتى

Mar 11, 2025  |   بیروڕا 

گەلى کورد و پرۆسەی ئاشتى

نوسەر:بــێرون عـمر فـتاح

گەلى کورد لە هەموو(زەمین و زەمانێکدا) لە ئەنجامى نەبوونى ئاشتى و قبوڵنەبوونى وەک گەلێکى ڕەسەنى بەشێک لە مرۆڤایەتى ،پەناى بۆ چەک بردووە بۆ ئەوەى بەرگرى لە بونى خۆى بکات و بەشێوەیەکى دیفاکتۆ بوونى خۆى بسەلمێنێت ،بەڵام لەهەر بوار و هەل و مەرجێکدا دەستى ئاشتى بۆ درێژ کرابێت بەوپەڕى نیەت پاکى و باوەڕ بەخۆبونەوە بەدەم پرۆسەى ئاشتییەوە چووە ،ئەگەر باجى زۆر گەورەشى دابێت ،بە ئاوڕدانەوە لە مێژوو هەمیشە گەلى کورد لەبەردەم کرانەوەى دەرگاى داخراوى ئاشتى وەستاوە بۆ کۆتایی هێنان بە کوشتار و کاولکارى ،ئەوەش بەڵگەیە بۆ ئەوەى گەلى کورد گەلێکى ئازاى بوارى ئاشتى یە لەتەک ئازایەتى و بوێرى بەرەنگارى و ڕوبەڕوبونەوەدا گەشتنە ئەنجامى ڕێکەوتن و کۆتایی هێنان بە گرژى و مەترسیەکان لە نێوان گەلى کورد و حکومەتى نوێ ی سوریا لەم ئان و ساتەدا دەلالەتى نیەت پاکى و کۆتایی هێنانە بە شەڕ و خوێنڕشتن لەو وڵاتە کە ئەوەش هەموو گەلانى سوریا و ناوچەکەش سود مەند دەبن لەو پرۆسەیە ،بۆیە پێویستە هەموولایەک پشتیوانى لە پرۆسەى ئاشتى بکەین ڕاى باش و گرنگ پێشکەش بە پرۆسەکە بکرێت بۆ ڕەواندنەوەى ئەو مەترسی و گومانانەى کە هەیە چونکە ئەزموونى ڕێکەوتننامەکانى گەلى کورد زۆرجار پەشیمانى و پەلاماردانى بەدوادا هاتووە پاش ئەوەى دەسەڵاتى نوێ خۆیان بەهێزکردوە و پێگەى ناوخۆیی و نێودەوڵەتیان بەهێزبوبێت ،هیوادارین ئەو ڕێکەوتنە بنەمایەکى بەهێزى پڕ بڕواى هەبێت لەڕوى ئاینی و مرۆڤایەتییەوە چونکە دەبێت مرۆڤەکان بە زمان و نەتەوە و ئاینی جیاوازەوە بگەنە ئەو بڕوایەى کە بە ئاشتى پێکەوە بژین و هەموولایەک ئەو مافانەى پارێزراوبێت کە خوداى گەورە پێى بەخشیوە بە ئومێدى ئاشتى و پێکەوە ژیان و خۆشگوزەرانى ..