16462024_iran_00_770x420.jpg

ئێران چی دەکات ؟

Aug 9, 2024  |   جیهان 

رەنگە ئێران لەبری ئەوەی هێرشکردنە سەر ئیسرائیل، ئەو کەسانە بکاتە ئامانج کە بەرپرسیارن لە کوژرانی ئیسماعیل هەنیە. هاوکات هەوڵێکی زۆر هەیە بۆ راگرتنی ئێران لەوەی هێرشبکاتە سەر ئیسرائیل.

ڕۆژنامەی "گاردیەن"ی بەریتانی لە ڕاپۆرتێکدا دەڵێت، ڕەنگە تاران هەڵوێستی خۆی بەرامبەر بە ئیسرائیل بگۆڕێت و نووسیویەتی: لەبری ئەوەی ئێران هێرش بکاتە سەر ئیسرائیل، ڕەنگە ئەو کەسانە بکوژێت کە پێی وایە بەرپرسیارن لە کوژرانی ئیسماعیل هەنیە".

بەپێی ئەم ڕاپۆرته، گریمانەیەک هەیه که تاران تۆڵە لەو کەسانە بکاتەوە که لەگەڵ ئەندامانی دەزگای ئاسایشی مۆساد-ی ئیسرائیل هاوکاریان کردووه.

تا ئێستا ئیسرائیل بەرپرسیارێتی خۆی لە کوژرانی ئیسماعیل هەنیە ڕانەگەیاندووە.

هەندێک لە ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەندامانی مۆساد لە ناو سوپای پاسدارانی ئێرانەوە هەستاون بۆ دانانی تەقەمەنی لەو ژوورەی کە هەنیە-ی سەرکردەی سیاسی حەماس لە تاران تێیدا نیشتەجێ بوو.

بەپێی ئەم راپۆرتە، زۆرێک لە وڵاتان هەوڵدەدەن کە گرژییەکانی ناوچەکە کەم بکەنەوە، بۆئەوەی شەڕێکی فراوانی لە ناوچەکەدا بەدواوە نەیەت.