12162024_152922024_mak_770x420.jpg

ماکرۆن: دەبێت شەڕی غەززە کۆتایی پێبێت

Jun 1, 2024  |   جیهان 

سەرۆکی فەڕەنسا پشتگیری خۆی بۆ پێشنیارەکەی سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دەربڕی و رایگەیاند، دەبێت شەڕی غەززە کۆتایی پێبێت.

 

ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ئاماژەی بەوەکرد، ئەوان پشتگیری لەو ئاگربەستە گشتگیرە دەکەن کە لەلایەن ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکاوە سەبارەت بە غەززە پێشنیارکراوە.

باسی لەوەشکردوو، دەبێت شەڕی غەززە کۆتایی پێبێت، ئازادکردنی بارمتەکان و ئاگربەستێکی بەردەوام بۆ ئاشتی و پێشکەوتنی چارەسەری دوو دەوڵەتی، لەم دۆخەی ئێستادا زۆر پێویستە.

دوێنێ هەینی جۆ بایدن سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا پێشنیارێکی نوێی بۆ راگەیاندنی ئاگربەست لە غەززە و ئاڵوگۆڕی بارمتەکان راگەیاند و ژمارەیەک لە وڵاتان پێشوازییان لە پێشنیارەکە کردووە.