417426569_3602297839983707_5953266379342694604_n_770x420.webp

دادگای فیدڕاڵی باڵا دێوەزمەکەی دەسەڵاتی کوردی!

Feb 21, 2024  |   بیروڕا 

نوسینی:پارێزەر زەید بێرون 

دادگای فیدڕاڵی باڵا بە پێی یاسای کارگێری دەوڵەت بۆ قۆناغی گواستنەوە دامەزراوە، پاشان بە پێی فەرمانی ٧٣٠ساڵی ٢٠٠٥ دەسەڵات و تایبەتمەندییەکانی دیاریکرا ،هەروەها مادەکان٩١٫٩٠٫٨٩ لە دەستووری هەمیشەی ئاماژەی بە دادگای فیدڕاڵی باڵا داوە و لە مادەی ٩٣شدا دەسەڵات و تایبەتمەندییەکانی جارێکی تر دیاری کردۆتەوە کە بەپێی مادەی ئاماژە بۆ کراو دادگا ی فیدڕاڵی باڵا ئەم تایبەتمەندییانەی خوارەوەی هەیە:
یەکەم/ چاودێری کردن لەسەر دەستووری بوونی یاساو سیستمە (الانظمە) بەرکارەکان.
دووەم / شرۆڤەکردنی دەقەکانی دەستوور.
سێیەم/یەکلایکردنەوەی ئەو کێشانەی دروست دەبن لە چەسپاندنی یاسا فیدڕاڵییەکان و بڕیار و سیستەم و ڕێنماییەکان و ئەو ڕێکارانەی دەردەچن لە دەسەڵاتی فیدڕاڵییەوە ، یاسا مافی ئەنجومەنی وەزیران و کەسە پەیوەندیدارەکانی دەپارێزێت لە مافی تانەلێدانی ڕاستەوخۆ لەبەردەم ئەو دادگایەدا.
چوارەم/ یەکلاییکردنەوەی ئەو کێشانەی دروست دەبن لەنێوان حکومەتی فیدڕاڵی و حکومەتە هەرێمییەکان یاخود پارێزگاکان.
پێنجەم/یەکلاییکردنەوەی ئەو کێشانەی دروست دەبن لە نێوان حکومەتەکانی هەرێمەکان یاخود پارێزگاکان.
شەشەم/ یەکلاییکردنەوەی ئەو تۆمەتانەی ئاڕاستەی سەرۆک کۆمار و سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و وەزیرەکان دەکرێت کە ئەمەش بە یاسا ڕێکدەخرێت.
حەوتەم/پەسەندکردنی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی گشتی بۆ ئەندام بوون لە ئەنجومەنی نوێنەراندا.
هەشتەم/ ٲ-یەکلاییکردنەوەی ئەو کێشانەی دروست دەبن لەسەر تایبەتمەندیی لە نێوان دادگای فیدڕاڵی و دەستە دادوەرییەکان لە هەرێمەکان و ئەو پارێزگایانەی کە ڕێکنەخراون لە هەرێمێکدا..
ب-یەکلاییکردنەوەی ئەو کێشانەی دروست دەبن لەسەر تایبەتمەندیی لەنێوان دەستە دادوەرییەکان لە هەرێمەکان و ئەو پارێزگایانەی کە لە هەرێمێکدا ڕێکنەخراون .
ئەو بڕیارانەش کە لەم دادگایەوە دەردەچن بنبڕن و پێویستە لەسەر هەموو دەسەڵاتەکان پێوەی پابەندببن.
دوای هەڵوەشاندنەوەی کورسی کۆتاکان ڕەنگە بابەتی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بهێنرێتە ئاراوە و بڕیاری لەسەر بدرێت .
لە کۆتایدا ئەوەی پێویستە ئاماژەی پێبدرێت ئەوەیە ئایا دادگای فیدڕاڵی باڵا بەردەوام دەبێت لە پەڕ و باڵکردنی حکومەتی هەرێم و بەرپرسانی هەرێمێش بێدەنگ و دەستەوسان دەبن لە ئاست ئەو بڕیارانە؟