95112023_AA-20231105-32667924-32667908-LAE_WSHNTOENY_PYTAEKHTY_YAEMRYKH_KHOEPYSHNDN_BOE_PSHTYWNY_LAE_FAELAESTYN_RYKHKHR_770x420.jpg

ئه‌مریكا.. خۆپیشاندانی‌ به‌رفراوان به‌ڕێوه‌چوو

Nov 5, 2023  |   جیهان 

لە واشنتۆنی پایتەختی ئەمریکا بە مەبەستی داواکاری بۆ کۆتایی هێنان بە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە و ڕاگرتنی یارمەتییەکانی ئەمریکا بۆ ئیسرائیل، خۆپیشاندانێک ئەنجام درا.

لە ژێر ناوی "ڕێپێوانی نیشتمانی لە واشنتۆن: ئازادی فەڵەستین"، خۆپێشاندانێک لە گۆڕەپانی Freedom Plaza لە نزیک بینای کۆنگرەی ئەمریکا ڕێکخرا.
هەزاران خۆپیشاندەر کە لە گۆرەپانەکەدا ئامادە بوون، بە بەدەستگرتنی ئاڵای فەڵەستین و ئەو لافیتانەی کە بۆ پشتیوانی لە فەڵەستین بەرز کرابوویەوە، دروشمی ئاگربەست لە غەززەیان وتەوە.
لە خۆپیشاندانەکەدا کە گرووپە جوولەکەکانی لایەنگری ئاشتیش بەشدار بوون، داوا کرا کە یارمەتییەکانی ئەمریکا و سەرۆک جۆ بایدن بۆ ئیسرائیل ڕابگیرێت.