هەڤاڵانی بزوتنەوەی چاکسازیی نیشتمانی بەشداریانکرد لە ڤیستیڤاڵی ڕۆژی سەیدصادق
Apr 28, 2026 | كوردستان
بەرواری ٢٠٢٦/٤/٢٤ لە قەزای سەیدصادق هەڤاڵ بــێرون عومەر فەتاح سکرتێری بزوتنەوەی چاکسازیی نیشتمانی بەهاوڕێیەتی ژمارەیەک لە هەڤاڵانی ناوەندی سەیدسادقی بزوتنەوەی چاکسازیی بەشداریانکرد لە یازدەهەمین ڤیستیڤاڵی ڕۆژی سەیدصادق ...
ڤیستیڤاڵەکە بەئامادەبونی نوێنەرانی حزبی و حکومی وچەندین کەسایەتی کۆمەڵایەتی وجەماوەری ناوچەکە بەڕێوەچوو ، لە مەراسیمەکەدا خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرایە بزوتنەوەی چاکسازیی نیشتمانی لەپای هاوکاریکردنیان بە ڤیستیڤاڵەکە ، هاوکات بروسکەی دەستخۆشی بزوتنەوەی چاکسازیی خوێندرایەوە شایانی باسە ڤیستیڤاڵەکە لەلایەن ڕێکخراوی کوردیو ڕێکخرابوو چەندین چالاکی کلتوری و هونەری ئەنجامدرا