83112023_agrr_770x420.jpg

ئێران، لە ئاگركەوتنەوەیەكدا 27 كەس گیانیان لەدەستدا

Nov 3, 2023  |   جیهان 

بەهۆی ئاگركەوتنەوە لە شاری لانگارود لە پارێزگای گەیلانی باكووری ئێران، لانی كەم 27 كەس گیانیان لەدەستدا. 

ئەمڕۆ هەینی، دەسەڵاتی دادوەریی لە ئێران رایگەیاند، ئاگرێكی گەورە لە سەنتەرێكی چارەسەری ئالودەبوانی ماددە هۆشبەرەكان لە باكووری ئێران كەوتەوە و بەو هۆیەوە لانی كەم 27 كەس گیانیان لەدەستدا. 

 

ماڵپەڕی "میزان ئۆنڵاین"ی سەر بە دەسەڵاتی دادوەریی ئێران لە زاری ئیسماعیل سادقی سەرۆكی دادگای هەرێمایەتی بڵاویكردەوە:"لە دوای كەوتنەوەی ئاگرەكە لە سەنتەری چارەسەری ئالودەبوانی ماددە هۆشبەرەكان لە شاری لانگارود،27 كەس گیانیان لەدەستداوە و 12 كەسی تر بۆ نەخۆشخانە گوازرانەوە".