Nov 1, 2023 | جیهان
لە چوارچێوەی شەڕی بەردەوامی نێوان مۆسكۆ و كیێڤ، سێرگی شۆیگو، وەزیری بەرگری رووسیا هەڕەشەی خستنەخوارەوەی فڕۆكەكانی (ئێف- 16)، دەكات كە بڕیارە رادەستی ئۆكراینا بكرێن.
شویگو لە كۆبوونەوەی لەگەڵ فەرماندەكانی هێزە چەكدارەكانی وڵاتەكەی رایگەیاندووە:"سیستمی بەرگری ئاسمانی رووسیا دەتوانێت هەموو ئەو فڕۆكە (ئێف- 16) بخاتە خوارەوە كە وابڕیارە لە ماوەی 20 ڕۆژدا بگەیەنرێنە ئۆكراینا".
بە وتەی وەزیری بەرگری رووسیا:" زیاتر لە 1400 كەرەستەی ئاسمانی هێرشبەری دوژمن لەناوبراون، لەنێویاندا 37 فڕۆكە و 6 مووشەكی ئەتاكماس كە لە ئەمریكا دروستكراون".
شویگۆ دەڵێت: "37 فڕۆكە دوو ئەوەندەی ژمارەی ئەو فڕۆكە (ئێف 16) كە ئۆكراینا وەریاندەگرێت، سیستەمی بەرگری ئاسمانی رووسیا دەتوانێت لە ماوەی 20 ڕۆژدا هەموو ئەو فڕۆكانە لەناوببات".
وەزیری بەرگری رووسیا رایگەیاندووە كە "ئۆكراینا سەرەڕای دابینكردنی جۆرە نوێیەكانی چەكی (ناتۆ) دووچاری شكستی گەورە بووەتەوە".