Oct 26, 2023 | جیهان
ماڵپەڕی هەواڵی میدل ئیست ئایی بەریتانی لە زاری سەرچاوەیەکی پلە باڵای عەرەبی بڵاویكردوه‌ته‌وه كه ئاگادارە لە کاروباری بزووتنه‌وه به‌رگریكاره‌كانی فەلەستین ڕایگەیاندووە، کە دواخستنی لەشکرکێشی زەمینی داگیركه‌ری ئیسرائیل بۆ سەر غەززە بەشێکە لە هەڵمەتێکی زانیاری ناڕاست کە ئامانج لێی بەدەستهێنانی زانیاری وردی سه‌ربازییه له‌سه‌ر غه‌ززه.
بەگوێرەی ئەو سەرچاوەیە، پێشبینی دەکەن ئیسرائیل لەژێر چاودێریی هێزە تایبەتەکانی ئەمریکادا تونێلەکانی غەززە بە گازی دەماری و ماددە کیمیاییەکان لە چوارچێوەی هێرشێکی لەناکاو بۆ سەر کەرتی غەززە پڕ بكات.
سه‌رچاوه‌كه‌ی میدڵ ئێست ئای له به‌رپرسه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكاوه ده‌ستی كه‌وتووه، رایگه‌یاندوه، هێزه تایبه‌تییه‌كانی داگیركه‌ری ئیسرائیل و ئەمریکا كارده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رچه‌یه‌ك بەدەستبهێنن بۆ ئەوەی بتوانن بچنە ناو تونێلەکانی حەماس و ڕزگارکردنی نزیكه‌ی 220 دیل و کوشتنی هەزاران چەکداری سەر بە لیواکانی عیززه‌دین قەسام، باڵی سەربازی بزووتنەوەی به‌رگری ئیسلامی (حەماس)، ئه‌وه‌ش به گازی ده‌ماری.
ماڵپەڕی “میدل ئیست ئای” لە ڕاپۆرتەکەیدا کە لەلایەن سەرنووسەری سەرەکییەوە، دەیڤید هیرستەوە ئامادەکراوە، ئاماژەی بەوە کردووە کە نەیتوانیوە بە شێوەیەکی سەربەخۆ پشتڕاستی ئەو زانیاریانە بکاتەوە كه له سه‌رچاوه‌كه‌یه‌وه ده‌ستی كه‌وتووه، به‌ڵام به‌رپرسه باڵاكانی ئه‌مریكا و ئیسرائیلیش ئه‌وه‌یان دركاندووه كه له‌شكركێشی بۆسه‌ر غه‌ززه ئاسان نییه و ده‌بێته فه‌لووجه‌یه‌ك بۆ هێزه وشكانییه‌كانی ئیسرائیل.
بەگوێرەی ئەو سەرچاوەیە، پلانەکە به‌شێوه‌یه‌كه كه هێزی ده‌لتای ئەمریکی گازە قەدەغەکراوەکان، بەتایبەتی گازی دەماری و چەکی کیمیایی، ده‌خاته ناو تونێلەکانەوە به جۆرێك پەمپکردنی بڕێکی زۆر لە گازی دەماری بۆ ناو تونێلەکانی حەماس" بەسە بۆ ئیفلیجکردنی جووڵەی جەستەیی گروپه‌كه چه‌كداره‌كه‌ی حه‌ماس له‌ماوه‌ی 6 بۆ 12 كاتژمێردا له ناو تونێله‌كاندا.
گازی ده‌ماری، یه‌كێكه له كوشنده‌ترین جۆره‌كانی گازه كیمیاییه‌كان و له پێكهاته‌ی چوار گازی دیكه‌ی كیمیایی دروست ده‌كرێت كه یه‌كێك له‌وانه گازی سارینه، چه‌كێكه قه‌ده‌غه‌كراوه له جیهاندا، هه‌روه‌ها یه‌كێكه له‌و چه‌كه كیمیاییانه‌ی كه به خێراترین شێوه و كوشنده‌ترین شێوه كار له‌سه‌ر جه‌سته‌ی مرۆڤ ده‌كات و له‌ماوه‌ی 6 تا 12 كاتژمێردا له جوڵه‌ی ده‌خات.