1117102023_tara_770x420.jpg

لوبنان فڕۆكەكانی دەباتە توركیا

Oct 17, 2023  |   جیهان 

كۆمپانیای فڕۆكەوانی شەرقولئەوسەتی لوبنانی- هێڵی ئاسمانی لوبنانی، 5 فڕۆكەی خۆی وەك رێكارێكی خۆپارێزی، لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی ئیستەنبوڵ دادەنێت. 
  
بەپێی راگەیەندراوێك كە ئەمڕۆ سێشەممە لەلایەن كۆمپانیاكەوە بڵاوكرایەوە"بەڕەچاوكردنی ئەو رەوشەی ناوچەی پێدا تێدەپەڕێت، 5 فڕۆكە لە كۆی 24 فڕۆكەی سەر بە هیڵەكەمان، بەشێوەیەكی كاتی و وەك هەنگاوێكی خۆپارێزی لە فڕۆكەخانەی ئیستەنبوڵ دادەنرێن". 

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە"ئەو رێكارە خۆپارێزییە كە لەلایەن كۆمپانیاوە پشتی پێبەستراوە، بە هیچ شێوەیەك كاریگەریی لەسەر پرۆسەكانی كاری رۆژانەی كۆمپانیاكە نابێت كە تائێستاش بەشێوەیەكی ئاسایی و بەپێی خشتەی كاری خۆی، گەشتەكانی ئەنجام دەدات".