512102023_kiu_770x420.jpg

نوێترین ئاماری جەنگی نێوان ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماس

Oct 12, 2023  |   جیهان 

هەریەك لە وەزارەتی تەندروستی ئیسرائیل و كەرتی تەندروستی غەززە ئاماری كوژراوو بریندارانی شەڕی نێوانیان بڵاوكردەوە.

وەزارەتی تەندروستی ئیسرائیل بڵاویكردووەتەوە، بەهۆی هێرشەكانی حەماس-ەوە زیاتر لە هەزارو 300 كوژراون و  نزیكەی 3300ی تر برینداربوون.

هاوكات سوپای ئیسرائیل بڵاویكردووەتەوە، بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی بەدەستیان گەیشتووە 220 سەربازی ئیسرائیلی لەلایەن چەكدارانی حەماس-ەوە كوژراون.

لەلایەكی ترەوە تەندروستی كەرتی غەززە بڵاویكردووەتەوە، بەهۆی بۆردومانەكانی سوپای ئیسرائیل تائێستا نزیكەی هەزارو 200 كەس كوژراون و 5600ی تر برینداربوون.

رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكانیش بڵاویكردووەتەوە، تا ئەمڕۆ پێنجشەممە زیاتر لە 338 هەزار كەس لەكەرتی غەززە ماڵ,حاڵی خۆیان بەهۆی شەڕەوە جێهێشتووە.