1311102023_454511wq.jpg

ئەردۆغان هەڕەشە لە ئیسرائیل دەكات

Oct 11, 2023  |   جیهان 

رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا رایدەگەیەنێت، ئەوەی لە غەززە روودەدات، "تەنیا هەر جەنگ نییە، كۆمەڵكوژییە"، وەك ئاماژەیەك بە بۆردومانی چڕی ئیسرائیل بۆسەر كەرتی غەززەی گەمارۆدراو. 

ئەمڕۆ چوارشەممە سەرۆكی توركیا رایگەیاند"نابێت ئیسرائیل ئەوە لە یاد بكات كە گەر وەك رێكخراو هەڵسوكەوت بكات نەك وەك دەوڵەت، لەسەر ئەو بنەمایە هەڵسوكەوتی لەگەڵ دەكرێت". 

بە وتەی ئەردۆغان"هەر جەنگێك پشت بە پچڕاندنی ئاو و كارەبا و رێگەوبان و وێرانكردنی ژێرخان و پەرستگەكان و خوێندنگەكان ببەستێت، پێی دەوترێت كوشتارگە، ویلایەتە یەكگرتووەكان و خۆرئاواش هێندەی تر ئاگری شەڕەكە خۆش دەكەن".