610102023_KKKKKIRBI.jpg

ئەمریكا هێزی سەربازی رەوانەی ئیسرائیل دەكات ؟

Oct 10, 2023  |   جیهان 

جۆن كیربی، وتەبێژی ئاسایشی نەتەوەیی كۆشكی سپی ڕایدەگەیەنێت، ئەمریكا پلانی نییە هێزی سەربازی بۆ ئیسرائیل رەوانە بكات.

جۆن كیربی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، هەمیشە ئەوەی پێویست بێت بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەكانمان لە بواری ئاسایشی نەتەوەیی و جێبەجێكردنی ئەركەكانمان لە بواری ئاسایش لە سەرانسەری جیهان، بە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە دەیكەین، لەو پێناوەشدا كەشتییەكی فڕۆكە هەڵگرمان بۆ ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست رەوانەكرد. 

بە وتەی جۆن كیربی، تا ئێستا هیچ پلانێكیان نییە بۆ جێگیركردنی هێز لە ئیسرائیل، بەڵام بەردەوام جەخت لەسەر گرنگی پارێزگاریكردن لە بەرەژەوەندییەكانیان دەكەنەوە. 

پێشتر وەزارەتی بەرگری ئەمریكا (پنتاگۆن) فەرمانی كردبوو، كەشتی  فڕۆكەهەڵگری "جیراڵد ئاڕ فۆرد"، بەرەو رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست رەوانە  بكرێت، بۆ مەبەستی هاوكاریكردنی ئیسرائیل كە لەئێستادا بەهۆی هێرشەكانی بزوتنەوەی حەماسەوە دووچاری رەوشێكی ئەمنی ناقۆڵابووەتەوە.