176102023_jak___e.jpg

بۆ پاراستنی مرۆڤایەتی داوای سنوورداركردنی چەكی خۆكار دەكرێت

Oct 9, 2023  |   جیهان 

بەمەبەستی  پاراستنی مرۆڤایەتی لە چەكی خۆكار، نەتەوەیەكگرتووەكان و خاچی سوور بانگەوازێكیان بۆ یاسایەكی بەپەلەی نوێی نێودەوڵەتی بڵاوكردەوە.

ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان و میرجانا سپۆلیاریچ سەرۆكی لیژنەی نێودەوڵەتی خاچی سوور، ڕایانگەیاند، كۆنتڕۆڵكردنی ئەو ڕۆبۆتە بكوژانەی كە بەبێ دەستێوەردانی مرۆیی ژیان لە كەسێك دەسەننەوە كاری لەپێشینەیە و داواشیان لە وڵاتان كرد تا ساڵی 2026 قەدەغە و سنوورداركردنی تایبەت بەسەر سیستەمی چەكی خۆكار بسەپێنن.
ئاماژەیان بەوەشكردووە، سیستەمی چەكی خۆكار، كە ئامانجەكان هەڵدەبژێرن و بەبێ دەستێوەردانی مرۆڤ هێز بەكاردەهێنن، نیگەرانی مرۆیی، یاسایی، ئەخلاقی و ئەمنی جددی دێننەئاراوە.

گۆتێرێس و سپۆلیاریچ ئاماژەیان بەوەش كردووە، پێویستە لە ئێستاوە كاربكرێت بۆ هێشتنەوەی كۆنترۆڵی مرۆڤ بەسەر بەكارهێنانی هێزدا و ئەو دەسەڵاتەی مرۆڤ لە بڕیارەكانی ژیان و مردندا پارێزگاریی لێ بكرێت.

هەروەك داواشیان كرد یاسای نێودەوڵەتی ئەو ئامێرانە قەدەغە بكات كە توانای لەناوبردنی ژیانیان هەیە بەبێ دەستێوەردانی مرۆڤ.