9102023171147Untitled-1.jpg

فڕۆکەخانەی ھامبۆرگ لە ئەڵمانیا تەواوی گەشتەکان رادەگرێت

Oct 9, 2023  |   جیهان 

بەھۆی مەترسی ھێرشکردن لە ئێرانەوە، فڕۆکەخانەی ھامبۆرگ لە ئەڵمانیا تەواوی گەشتەکانی راگرت.

 
پۆلیسی فیدراڵی ئەڵمانیا بە ئاژانسی رۆیتەرزی رایگەیاند، فڕۆکەخانەی ھامبۆرگ بە تەواوی گەشتە ئاسمانییەکانی ھەڵپەسارد، دوای ئەوەی لەڕێی ئیمەیڵەوە ھەڕەشەیەک سەبارەت بە ئەنجامدانی ھێرش ئاڕاستەیان کرابوو، ھەڕەشەکەش سەبارەت بە ھاتنی فڕۆکەیەک بووە لە تاران کە لەو شارە نیشتووەتەوە. 

فڕۆکەخانەکەش لەپێگەی ئینتەرنێت بڵاویکردەوە، ھیچ گەشتێک ئەنجامنەدراوە بەھۆی رێکارەکانی ھێزەکانی پۆلیسەوە. 

ئەوەش لەکاتێکدایە کە ئەمڕۆ ھەردوو حکومەتی فەڕەنسا و ئەڵمانیا یەکەم کۆبوونەوەیان بە ئامادەبوونی ئۆلاف شۆڵتز راوێژکاری ئەڵمانیا و ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا ئەنجامدا.