92722024_1527112023_1815112023_1914112023_676767ee3_770x420.webp

ئەنجومەنی نوێنەران سێ پڕۆژە یاسای گرنگی پەسەند کرد

Jan 21, 2025  |   عیراق 

ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە دانیشتنی ئەمڕۆ سێشەممەدا، بە کۆی دەنگ هەرسێ پڕۆژەیاسای باری كەسێتی و لێبوردنی گشتی و گەڕاندنەوەی موڵك بۆ خاوەنەكانیان پەسەند کرا، كە ماوەیەكی زۆرە بەهۆی رێكنەكەوتنی نێوان لایەنەكان، هەرسێ پڕۆژەیاسا بە هەڵواسراوی مابوەوە.

ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بڵاویكردەوە، لە کۆبوونەوەی كاتژمێر 1ی پاشنیوەڕۆیاندا دانیشتنی پەرلەمان لەبارەی سێ پرۆژە یاساوە درا و لە یەكەم بڕگەی دانیشتنەكەش بە کۆی دەنگ هەردوو بڕگەی  (2 و 10) لە پڕۆژەیاسای باری كەسێتی ژمارە 188ی ساڵی 1959 پەسەند کرا. 

 بڕگەی دووەمی دانیشتنەكە تایبەت کرابوو بە دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای گەڕاندنەوەی موڵكە داگیركراوەكان بۆ خاوەنەكانیان، كە لەسەردەمی رژێمی لەناوچووی عیراق، لە خاوەنەكانیان زەوتكرابوو و ئەو پرۆژەیەش پەسەند کرا. 
 
لە بڕگەی سێیەمی دانیشتنەكەی پەرلەمانی عێراقدا، دەنگ لەسەر پڕۆژەیاسای لێبوردنی گشتی درا و لەلایەن سەرجەم پەرلەمانتارانەوە پەسەند کرا. 

ئەو سێ پڕۆژەیاسایە لە دانیشتنەكانی رابردووی ئەنجومەنی نوێنەراندا هەوڵی تێپەڕاندنی دەدرا، بەڵام بەهۆی ناكۆكی نێوان لایەنەكان لەسەر ناوەڕۆكی پڕۆژەیاساكان، نەتوانرا دەنگی لەسەر بدرێت و ئەمرۆ بە رێککەوتنی سەرجەم لایەنەکان هەرسێ پرۆژەکە پەسەند کرا.