92722024_1527112023_1815112023_1914112023_676767ee3_770x420.webp

پەرلەمانى عێراق گفتوگۆ لەسەر لەشكركێشییەكانی توركیا دەکات و هەرێمیش لێى بێدەنگە

Jul 12, 2024  |   عیراق 

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشكرایكرد ئەنجومەنەكە بڕیاریداوە تاوتوێی دەستدرێژی و لەشكركێشی توركیا بۆ سەر خاكی عێراق بكات.

عەقیل فەتلاوی وتەبێژی فڕاكسیۆنی هاوپەمیانی دەوڵەتی یاسا لە لێدوانێكدا بۆ میدیای عێراقی ئاشكرایكردووە چاوەڕێن ئەنجومەنی نوێنەران هەنگاوی گرنگ بنێت سەبارەت بە لەشكركێشیەكانی توركیا و دەستدرێژییەكانی بۆ سەر خاكی عێراق.

وتیشی: لەشكركێشییەكانی توركیا داگیركاری و دەسترێژییەكی ڕوون و جدین بۆ سەر خاكی عێراق.

وتەبێژی فڕاكسیۆنی دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاند كە لە كۆبوونەوەی داهاتوودا ئەنجومەنی نوێنەران گفتوگۆ لەسەر ئەو بابەتە دەكات و تێدا مەترسییەكانی لەشكرێشی توركیا و پێشێلكردنی سەروەری خاكی عێراق دەخرێنە ڕوو.

لە ئێستادا بە قوڵایی 15 كیلۆمەتر سوپای توركیا بە شێوەیەكی بەرفراوان لە زۆرینەی قۆڵەكانەوە هاتووەتە هەرێمی كوردستانەوە و بەرپرسانی هەرێمیش هیچ هەڵێوێستێكی جدیان دەرنەبڕیوە.