Jul 1, 2024 | عیراق
لەمڕۆوە بڕی 150 هەزار دینار بۆ مووچەی خانەنشینان زیاد دەكرێت
نەجم عەقابی، وتەبێژی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی عێراق ڕایگەیاند، لەمڕۆوە بڕیاری زیادكردنی مووچەی خانەنشینان جێبەجێ دەكرێت و بڕی 150 هەزار دینار دەخرێتە سەر مووچەكانیان.
ئاماژەی بەوەش كردووە، بڕیاری زیادكردنی مووچەكانیان سەرجەم ئەو خانەنشینانە دەگرێتەوە كە مووچەكانیان لەخوار 700 هەزار دینارەوەیە.
هەروەها وتەبێژی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی عێراق ڕوونی كردەوە، ئەم بڕیارە سەرجەم كرێكارە خانەنشینكراوەكانیش دەگرێتەوە و دەشڵێت: لە ئێستادا نزیكەی یەك ملیۆن و 200 خێزان چاوەڕێی ئەوەن بخرێنە ناو مووچەی چاودێری كۆمەڵایەتییەوە بۆ بودجەی ساڵی 2025ی داهاتوو.
ئەوەش لەكاتێكدایە كەمترین مووچەی خانەنشینی لە عێراق 500 هەزار دینارە، بەڵام لە هەرێمی كوردستان 200 هەزار دینارە، چەند ڕۆژێك لەمەوبەر خانەنشـینانی سلێمانی هەشت ڕۆژ مۆڵەتیان دایە حكومەتی ماوەبەسەرچوو و داوایان كرد مووچەكانیان هاوتای عێراق بكرێت.