Jun 13, 2024 | جیهان
بەرپرسێكی باڵای رووسیا داوا دەكات وڵاتەكەی چەكی جۆراوجۆر جگە لە چەكی ئەتۆمی، بەو وڵاتانە ببەخشێت كە دژی وڵاتانی رۆژئاوان.
دیمێتری مێدڤیدیڤ، سەرۆكی ئەنجومەنی ئاسایشی رووسیا، لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، پێویستە چەكی جۆراوجۆری بەرهەمی رووسیا بەسەر ئەو وڵاتانەدا دابەشبكەین كە دۆستی مۆسكۆن و نەیاری سیاسەتەكانی رۆژئاوان.
مێدڤیڤ ووتی:" دەبێ وەڵامێكی توندی سزا سەپێندراوەكانی ئەمریكا بۆسەر وڵاتەكەمان بدەینەوە، كە بەردەوام روو لە فراوانبوونە، هەوڵ بدەین زۆرترین زیان بە واشنتۆن و وڵاتە هاوپەیمانە رۆژئاواییەكانی بگەیەنن، باشترین سزاش پێدانی هەموو جۆرە چەكێكە (جگە لە چەكی ئەتۆمی) بەو وڵاتانەی كە دژی سیاسەت و رەفتارەكانی ئەمریكاو وڵاتانی رۆژئاوان".
ئەم هەڵوێستەی سەرۆكی ئەنجومەنی ئاسایشی رووسیا، وەك كاردانەوەیەك دێت بەرامبەر بڕیارە نوێیەكەی هەردوو وەزارەتی دەرەوەو گەنجینەی ئەمریكا، كە نزیكەی 300 كۆمپانیاو كەسایەتی دیكەی رووسیایان خستە ناو لیستی سزادراوەكانەوە.