May 31, 2024 | كوردستان
بزوتنەوەی چاكسازیی نیشتمانی پیرۆزبایی لە یەكێتی نیشتمانی كوردستان دەكات بەبۆنەی ساڵڕۆژی دامەزراندنیەوە :
بەڕێز/ كاك بافـڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان
بەڕێزان/ مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان
ب/پیرۆزبایی
بەبۆنەی (٤٩) هەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی (ی.ن.ك) بە گەرمی پیرۆزباییتان لێدەكەین ،هیوادارین قۆناغی نوێی خەبات داینەمۆی وەرچەرخانێكی گرنگ و مێژوویی بێت بۆ دەستەبەركردنی مافە دەستوریی و نیشتمانیەكان ، یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەماوەی خەباتی چەندین ساڵەی خۆیدا بەڕێبەرایەتی (سەرۆك مام جەلال) ڕۆڵ و كاریگەریی مێژوویی هەبووە لەسەرپرسە سیاسی و نیشتمانی و ناوچەییەكان و دەستكەوتی بەبەهای پێشكەش بەگەل ونیشتمان كردوە ، هیوادارین لەم قۆناغەشدا بەگوڕوتینێكی نوێی خەباتەوە خزمەتی گەورەتر لەڕوی (چاكسازی و ئاوەدانی و گەشەپێدانەوە) پێشكەش بكات ، هەروەها دەخوازین ساڵڕۆژی دامەزراندنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بكرێتە هۆكاری یەكخستنەوەی ماڵی كورد و یەكهەڵوێستی بۆ بەدەستهێنانی مافە ڕەواكانی گەلەكەمان ، هەر لەیادی دامەزراندنی (ی.ن.ك) دا جەخت لەسەر پتەوبونی دۆستایەتی و پەیوەندیەكانمان دەكەینەوە .جارێكی تر پیرۆزباییتان لێدەكەین
شاد و سەركەوتوو بن.
بزوتنەوەی چاكسازی نیشتمانی
٣١\٥\٢٠٢٤