May 30, 2024 | كوردستان
جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق لە لێدوانێكدا سەبارەت بە ئامادەكاریەكان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ڕایگەیاند: كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكان كارتی بایۆمەتری بۆ ئەو دەنگدەرانە چاپكردووە كە داتاكانیان لە ماوەی یەكی شوبات بۆ 10ی ئازاری 2024 تازەكردبووەوە.
جومانە غەلای وتیشی: لە هەر سێ پارێزگای هەولێر، سلێمانی و دهۆك 143 هەزار و 632 كەس داتاكانیان تازەكردووەتەوە و كارتەكانیان بۆ چاپكراوە.
ئەو بەرپرسەی كۆمسیۆن ئاشكرایكرد كە ژمارەی كارتە چاپكراوەكان لە هەولێر 67 هەزار و 476 كارت بووە، لە سلێمانی 42 هەزار و 856 كارت و لە دهۆكیش 33 هەزار و 300 كارتی بایۆمەتی بووە.
وتەبێژی كۆمیسیۆن ڕایگەیاند لە ئێستادا كارتەكان رادەستی نوسینگەكانی كۆمیسیۆن لە پارێزگاكانی هەرێم كراوە و وردبینیان بۆ دەكرێت، دوای تەواوبوونی پڕۆسەكە لە رێگەی 173 ناوەندی تۆماركردنەوە دەستبە دابەشكردنیان دەكرێت.