Apr 18, 2024 | جیهان
لەبەر خۆپارێزی لە ئەگەری هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر هێزەکانیان لە دەرەوەی خاکی خۆیان، ئێران هێزەکانی خۆی لە سوریا دەکشێنێتەوە.
واڵ ستریت جۆرناڵ لەسەر زاری بەرپرسانی ئێرانی و سوری بڵاویکردەوە، هاوکات لەگەڵ زیادبوونی نیگەرانییەکان لە هێرشی ئیسرایل وەکو وەڵامێک بۆ هێرشە ئاسمانییەکەی ئێران، کۆماری ئیسلامی ئێران لە سوریا سەرقاڵی کشانەوەی هێزەکانی خۆیەتی.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئەمنیی سوری، سوپای پاسداران و حیزبوڵڵای لوبنان بەرپرسە باڵاکانی خۆیان لە سوریا کەمکردووەتەوە.
ئاژانسی "ئەی بی سی" ئەمریکیش بڵاویکردووەتەوە، ئیسرائیل بۆ وەڵامدانەوەی هێرشەکەی ئێران، چەند بژاردەیەکیان لەبەردەستدا هەیە، بەڵام بەوتەی سەرچاوەی ئیسرائیلی، هێرش بۆ سەر هێزە نزیکەکانی ئێران لە دەرەوەی خاکی خۆیان، لەگەڵ هێرشی سایبەری بۆ سەر ژێرخانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەو بژاردانەن کە ئەگەری زۆرە ئیسرائیل پەنایان بۆ ببات.