122922024_Untitled-1_770x420.webp

كونسوڵخانەی ئەمریكا لە هەولێر: نیگەرانین

Feb 29, 2024  |   كوردستان 

كونسوڵخانەی گشتی ئەمریكا لە هەولێر، نیگەرانی خۆی دەردەبڕێت بەرامبەر بە پێشێلكارییەكانی ئەم دواییەی سەر ئازادی راگەیاندن لە هەرێمی كوردستان. 

بەپێی راگەیەندراوێك كە لەلایەن كونسوڵخانەی گشتی ئەمریكا لە هەولێر بڵاوكرایەوە"نیگەرانین بە بیستنی هەواڵی پێشێلكاریەكانی ئەم دواییەی سەر ئازادیی ڕاگەیاندن، لەوانە دەستگیركردنی ڕۆژنامەنوس و چالاكوان لە شاری دهۆك لە هەفتەی ڕابردوودا". 

هەروەها كونسوڵخانەی ئەمریكا لە هەولێر نیگەرانی دەربڕیوە بەرامبەر بە "رێگریكردن لە ڕووماڵی كەناڵەكانی راگەیاندن لە كاتی سەردانەكەی ئەم دواییەی سەرۆك وەزیران بۆ هەڵەبجە" و دەڵێت"دەردەكەوێت بە پاڵنەری سیاسی كرابێت". 
كونسوڵخانەی گشتیی ئەمریكا لە هەولێر،"پشتیوانی لە جێبەجێكردنی تەواوەتی هەردوو یاسای كاری ڕۆژنامەنوسی و  یاسای بەدەستهێانی زانیاری لە هەرێمی كوردستان و هەروەها لە توانای ئازادانە و سنوردارنەكراوی ڕۆژنامەنوسان بۆ ئەنجامدانی كارەكانیان دەكات".