92722024_1527112023_1815112023_1914112023_676767ee3_770x420.webp

تێچووی ساڵانەی پەرلەمانی عیراق چەندە ؟

Feb 27, 2024  |   عیراق 

بەپێی دوایین ئاماری ئابووری، تێچووی پەرلەمانی عیراق لەسەر دەوڵەتی عیراقی 581 ملیار دینارە كە 474 ملیار دیناری بۆ مووچەیە. 

مەنار عوبەیدی، سەرۆكی دامەزراوەی (عراق المسقبل) بۆ توێژینەوە و راوێژی ئابووری رایگەیاندووە، بودجەی ساڵانەی پەرلەمان 581 ملیار دینارە كە 474 ملیاری مووچەیە، بەو پێیەی تێچووی ساڵانەی هەر پەرلەمانتارێك ملیارێك و 800  ملیۆن دینارە و مانگانە 150 ملیۆن دیناری هەیە و رۆژانەش 5 ملیۆن دینار. 

هەر بە گوێرەی ئامارە ئابوورییەكە و بە زمانی نەوت و بەپشتبەستن بە تێكڕای نرخی نەوت كە 75 دۆلارە بۆ هەر بەرمیلێك كە نزیكەی 100 هەزار دیناری عیراقی دەكات، ئەوا تێچووی هەر ئەندامێكی پەرلەمانی عیراق، ساڵانە 18 هەزار بەرمیل نەوتە، مانگانە 1500 بەرمیلە و رۆژانە 50 هەزار بەرمیل نەوتە، سەبارەت بە پەرلەمانیش، تێچووی ساڵانەی نزیكەی 6 ملیۆن بەرمیلە، مانگانە 500 هەزار بەرمیلە، رۆژانە 17 هەزار بەرمیلە.