baran_barin.webp

كەشناسی هەرێم: بارانبارین دەستپێدەكات

Feb 13, 2024  |   كوردستان 

بەشی پێشبینی كەشوهەوا لەوەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پێشبینییەكانی بۆ 48 كاتژمێری داهاتوو بڵاوكردەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە دوایی نیوەرۆوە دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو، پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوی دوێنێ .

سبەی چوارشەممە، لە کاتەکانی بەیانی ئاسمان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت، لە ئەنجامی کاریگەری شەپۆلێکی باران بارین لە دوایی نیوەرۆ بە شێوەی نمە باران سەرەتا لە سنوری پارێزگای دهۆک دەست پێ دەکات، رێژەی دابارین زیاد دەکات لە کاتەکانی شەودا دەگۆرێت بۆ بارانی مامناوەند و هەندێك ناوچەش لێزمە باران و هەورە تریشقەشی لەگەڵدا دەبێت، بە تایبەتی لە سنووری پارێزگای دهۆک و ناوچە شاخاوییەکان بە گشتی، پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە بە (2- 4) پلەی سیلیزی بەراوورد بە تۆمارکراوەكانی ئەمرۆ.