Feb 11, 2024 | كوردستان
كونسوڵخانەی ئەمریكا لەهەولێر رایدەگەیەنێت، ڕاگەیاندن ڕۆڵێكی گرنگ و بنەڕەتی هەیە لە هۆشیاركردنەوەی كۆمەڵگا. هاوكات پشتیوانی خۆیان بۆ رۆژنامەنووسانی هەرێمی كوردستان نیشاندا لە هەوڵە بەردەوەمەكانیان بۆ ڕوماڵكردنی هەواڵەكان.
مارك سترۆ كونسوڵی گشتیی كونسوڵخانەی ئەمریكا لەگەڵ ژمارەیەك #ڕۆژنامەوان و سەرنوسەری ناوەندە میدیاییە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستان كۆبووەوە بۆ ئاشنابوون بە كارەكانیان و پانتایی كاری #ڕاگەیاندن و ئەو ئاڵنگاریانەی ڕوبەڕوی ڕاگەیاندنەكان دەبنەوە.
وەك لەراگەیەندراوەكەی كونسوڵخانەی ئەمریكا لەهەولێر هاتووە:" لە هەرشوێنێكی ئەم دونیایەدا بێت، ڕاگەیاندن ڕۆڵێكی گرنگ و بنەڕەتی هەیە لە هۆشیاركردنەوەی كۆمەڵگا و ئاڕاستەكردنی بۆچوونی كۆمەڵگا و ڕوبەڕوكردنەوەی حكومەت بەرامبەر بەرپرسیارێتیەكانی و پێوێستە لە هەموو جێیەك پارێزگاری لێبكرێت."
"ئەو كۆمەڵگا پتەوەی ڕاگەیاندن كە لە #هەرێمی_كوردستان چالاكن مایەی خۆشحاڵیمانە و پشتیوانیی لە هەوڵە بەردەوەمەكانیان دەكەین بۆ ڕوماڵكردنی هەواڵەكان و دەستڕاگەیشتن بە زانیاریی دوور لە كاریگەریی نابەجێ و هەراسانكردن و چاوترساندن یاخود بەربەستی تر."