424650694_1762539157592769_8790360648462105180_n_770x420.jpg

سکرتێری بزوتنەوەی چاکسازی نیشتیمانی داوای چارەسەری دروست بۆ ژیان و گوزەرانی فەرمانبەران دەکات

Jan 30, 2024  |   كوردستان 

هەڤاڵ بێرون عومەر فەتاح: بارودۆخەکە ئاڵۆزو مەترسیدارە
کات نیوز: تایبەت
سکرتێری بزوتنەوەی چاکسازی نیشتیمانی، ڕایدەگەیەنێت بارودۆخی ئێستای ناوچەکە ئاڵۆزو مەترسیدارەو پێویستە لایەنە سیاسیەکانی کوردستان، هەست بەو مەترسیانە بکەن.
هەڤاڵ بێرون عومەر فەتاح، سکرتێری بزوتنەوەی چاکسازی نیشتیمانی، بەکات نیوزی ڕاگەیاند: بارودۆخی ئێستای ناوچەکە ئاڵۆزو مەترسیدارەو پێویستە لایەنە سیاسییەکانی کورستان، هەست بەمەترسییەکانی سەر ئایندەی هەرێمی کوردستان بکەن.
ئاماژەی بەوەشدا، بەیەکخستنەوەی ماڵی کورد و یەکڕیزی و یەکگوتاری سەنگەری بەرگری و پاراستنی هەرێمی کوردستان بەهێزبکەن.
ڕوونیشیکردەوە ،"پێویستە حکومەتی هەرێمی کوردستان چارەسەرێکی دروست بۆ ژیان و گوزەرانی خەڵک و فەرمانبەران بدۆزێتەوە و بارودۆخەکە ئارام بکاتەوە".
باسیلەوەشکرد: لەم قۆناغە ناسکەدا بەردەوامی قەیران و ناسەقامگیری سیاسی و فشارە دەرەکییەکان و کات بەڕێکردنی بەغدا، هەموو هۆکارن بۆ زیادبوونی قەیران و ناڕەزایەتییەکان.