Jan 10, 2024 | كوردستان
شاندێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدایە و دەیانەوێت لەبارەی تێچووی دەرهێنان و بەرهەمهێنانی نەوت لەگەڵ بەرپرسانی عیراق بگەنە رێككەوتن.
ئەمڕۆ چوارشەممە، شاندێكی تەكنیكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی تێچووی دەرهێنان و گواستنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان چوونەتە بەغدا. وەك میدیاكانی نزیك لەپارتی بڵاویانكردووەتەوە.
شاندەكە لەگەڵ بەرپرسانی حكومەتی فیدراڵی گفتوگۆ لەبارەی تێچووی دەرهێنان و گواستنەوەی نەوت دەكات و هەردوولا دەیانەوێت لەسەر ژمارەیەكی راستەقینە بگەنە رێككەوتن و لە هەمواری یاسای بودجە جێگیری بكەن.
هەرێمی كوردستان داوای 26 دۆلار دەكات بۆ دەرهێنانی هەر بەرمیلێك نەوت لەكێڵگە نەوتییەكانی ژێر دەسەڵاتی خۆی، لەبەرامبەردا لەبودجەی عیراق نرخی دەرهێنانی یەك بەرمیل نەوت بە 6 دۆلار دیاریكراوە.