624122023_2_770x420.webp

بایدن: داوای‌ ڕاگرتنی‌ جه‌نگم نه‌كردووه‌

Dec 25, 2023  |   جیهان 

سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكا له‌میانه‌ی‌ كۆنگره‌یه‌كی‌ رۆژنامه‌نووسیدا به‌ ڕوونی‌ رایگه‌یاند، داوای‌ راگرتنی‌ جه‌نگی له‌ غه‌ززه‌ نه‌كردووه‌.
جۆو بایدن، سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكا به‌ رۆژنامه‌نووسانی‌ وت، رۆژی‌ شه‌ممه‌ی‌ رابردوو وتووێژێكی‌ درێژی‌ له‌گه‌ڵ بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆكوه‌زیرانی‌ قه‌واره‌ی‌ داگیركه‌ری‌ زایۆنی‌ كردووه‌ و گفتوگۆكانیان تایبه‌ت بووه‌.
بایدن وتیشی‌، له‌باره‌ی‌ جه‌نگه‌كه‌وه‌ قسه‌مان كردووه‌، هه‌روه‌ها هه‌ردووكمان به‌ گرینگمان زانیوه‌ كه‌ كاری‌ جدی بكرێت بۆ ئازادكردنی‌ دیله‌كان و گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ماڵه‌وه‌.
بایدن له‌ میانه‌ی‌ قسه‌كانیشیدا ووتی، له‌و گفتوگۆیه‌دا داوای‌ له‌ سه‌رۆكوه‌زیرانی‌ قه‌واره‌ی‌ داگیركه‌ری زایۆنی‌ نه‌كردووه‌، كه‌ هێرش و بۆردومانه‌كان بۆسه‌ر كه‌رتی‌ غه‌ززه‌ بوه‌ستینێت.