Dec 20, 2023 | جیهان
رێكخراوی تەندروستیی جیهانی رایگەیاند، “ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ خۆی لەگەڵ مرۆڤدا گونجاندووە و لەگەڵ ئەوەشدا بەردەوامە لە گۆڕانكاری و بازدان”.
لەو بارەیەوە، میلیتا ڤۆینۆڤیچ نوێنەری رێكخراوی تەندروستیی جیهانی لە رووسیا بە ئاژانسی "نۆڤۆستی" رووسی راگەیاندووە:“ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ چوار ساڵ لەمەوبەر دۆزرایەوە و تا ئێستاش بەردەوامە لە بڵاوبوونەوە، ئەوەش روونبووەتەوە كە ڤایرۆسەكە خۆی لەگەڵ مرۆڤدا گونجاندووە بۆ مانەوە”.
بە وتەی ڤۆینۆڤیچ:"بەپێی ئەو داتایانەی كە بۆ رێخراوی تەندروستی جیهانی نێردراون، رێژەی تووشبوون بە ڤایرۆسەكە بە تایبەت لە فینلاند و سلۆڤاكیا و ئیتاڵیا زیادیكردووە”.
پێشتر رێكخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاندبوو، وێڕای بڵاوبوونەوەی نەخۆشییە وەرزییەكان كە كاریگەرییان لەسەر كۆئەندامی هەناسە هەیە لە وەرزی زستان لە ئەوروپا و ئاسیای ناوەراست، هێشتا ڤایرۆسی كۆرۆنا بەربڵاوە و دەبێتە هۆی گیان لەدەستدان.