194122023__770x420.webp

ریژەی كۆچكردن بۆ ئەوروپا لە توركیاوە بەشێوەیەكی بەرچاو زیادیكردووە

Dec 4, 2023  |   جیهان 

دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران رایدەگەیەنێت، لە توركیا كۆچكردن و گەیشتن بە كەنارە ئاوییەكانی یۆنان، لەئەمساڵدا بەراورد بە ساڵی رابردوو، بە رێژەی 254.7% زیادی كردووە.

بەپێی راگەیەندراوێك كە لەلایەن دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران بڵاوكرایەوە" دەسەڵاتدارانی یۆنان، پاڵنەرە نایاساییەكانیان چڕتر كردووەتەوە و بەردەوام بە “نایاسایی” كۆچبەرەكان دەگەڕێننەوە بۆ ئاوەكانی توركیا بە هەمان ئاڕاستە و هەمان كات، بەبێ ئەوەی بگەنە سەر وشكانی". 

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە"سەرەڕای زیادبوونی رێژەی هاتن، تەنیا لە پێنج مانگی ڕابردوودا زیاتر لە 14 هەزار كەس، بە توندوتیژی لە دەریای ئیجە لە لایەن دەسەڵاتدارانی یۆنان گەڕێندراونەتەوە بۆ توركیا". 

دەزگای لوتكە دەڵێت"تەنیا لە مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵدا، 70 حاڵەتی پاڵنانی نایاسایی لە دەریای ئیجە تۆماركراوە، كە لەلایەن پاسەوانی كەناراوەكانی هێلینیك-ەوە ئەنجامدراوە، هەروەها 2 هەزار و 56 كەس (منداڵ، ژن و پیاو) مافی پەنابەرییان لێ زەوت كراوە".