75112023_erw_770x420.jpg

دادگای فیدراڵی عیراق لەبارەی ئەو دامەزراوانەی بەوەكالەت بەڕێوەدەبرێن بڕیاریدا

Dec 3, 2023  |   عیراق 

دادگای فیدراڵی عیراق كاركردن بە ماددەی 71 لە یاسای بودجەی گشتی رادەگرێت كە تایبەت بە دەسەڵاتە دارایە ئیدارییەكانی ئەو وەزارەتانەی بە وەكالەت بەڕێوەدەبرێن.

دادگای فیدراڵی ئەمڕۆ یەكشەممە لەدانێشتنێكدا بڕیارێكی وەلائی دەركرد لەبارەی بەردەوامبوونی دەسەڵاتە دارایی و ئیدارییەكانی ئەو دامەزراوانەی دەوڵەتی عیراق كە بەوەكالەت بەڕێوە دەبرێن تائەو كاتەی سكاڵاكانی تایبەت بەو دۆسێیە یەكلا دەبنەوەو دادگا بڕیاری كۆتاییان لەبارەوە دەدات.

بەگوێرەی ئەو بڕیارەی دادگا بێت، سەرجەم ئەو بریكارانەی لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا دەسەڵاتەكانیان لێ سەندرایەوە، دەگەڕێنەوە سەر پۆستەكانی خۆیانن و دەسەڵاتەكانی خۆیان بەگوێرەی یاسا بەكار دەهێنن.