Nov 16, 2023 | عیراق
چوارچێوەی هەماهەنگی، پابەندبوونی خۆی بە بڕیاری دادگای فیدراڵی لەبارەی كۆتایی هێنان بە ئەندامێتی محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمانی عیراق، دەردەبڕێت.
بەپێی میدیاكانی عیراق، چوارچێوەی هەماهەنگی لە كۆبوونەوەی خۆیدا جەختی لەسەر رێزگرتن لە دەسەڵاتی دادوەری و پابەندبوون بە بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی لەبارەی كۆتایی هێنان بە ئەندامێتی حەلبوسی كردووەتەوە.
بە گوێرەی هەواڵ، چوارچێوەی هەماهەنگی رەتیكردوەتەوە، بەهیچ شێوەیەك ناوبانگی دادوەریی عیراقی و بێلایەنی بشێوێنرێت و جەختیشی لەسەر تەواوكردنی هەموو رێكارەكان كردووەتەوە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە وادەی خۆی كە ناوەڕاستی مانگی داهاتووە.
سێ شەممەی رابردوو، دادگای فیدراڵ بڕیارێكی دەركرد و لێوەی كۆتایی بە ئەندامێتی محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمان هێنا.