Oct 11, 2023 | كوردستان
بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامەی هەرێمی كوردستان دەڵێت، شێوازی پارەدان دەگۆڕێت بۆ پارەدانی ئەلیكترۆنی (ماستەر كارد یان فیزە كارد).
بەپێی ئاگادارییەك كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامەی هەرێمی كوردستانەوە بڵاوكرایەوە"لەڕۆژی پێنج شەممە ٢٠٢٣/١٠/١٢ لەبەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای دهۆك و نووسینگەی پاسپۆرتی زاخۆ و نووسینگەی پاسپۆرتی ئاكرێ لەكاتی ڕایی كردنی مامەڵەی پاسپۆرت لەجۆری (A)سیستەمی كۆن لەشێوازی پارەدان دەگۆڕدرێت بۆشێوازی پارەدانی بانكی (ماستەر كارد یان فیزە كارد)".
هەر لە ئاگادارییەكەدا هاتووە"لەڕۆژانی داهاتوودا سەرجەم نووسینگەكانی پاسپۆرت لەهەرێمی كوردستان بەهەمان شێوەكاری پێ دەكرێت".